مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، داوای ئاشکراکردنی بکەرانی تەقینەوەكهی کەلار و به ئامانجگرتنی بهرپرسێكی پارتی دهكات.
مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک - گەرمیانی پارتی رایدهگهیهنێت، دوێنێ هەڤاڵ ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی 22ی گەرمیان، لەکاتی بەڕێکەوتنی بۆ دەوامی فەرمی حزبی، ئۆتۆمبێلەکەی تەقێنرایەوە و خۆشبەختانە قوربانی گیانی لێنەکەوتەوە.
دهشڵێت، ئێمە بەتووندی ئیدانەی ئەم کردەوە ناڕەوایە دەکەین و هەڤاڵانمان لەهەرشوێنێک بن پشتیوانی و بەرگریان لێدەکەین. داواش لەلایەنە ئەمنیە پەیوەندیدارەکانی دەڤەرەکە دەکەین لێکۆڵینەوەی جددی بکەن و بکەرانی ئەم کردەوەیە ئاشکرابکەن، و ڕادەستی دادگایان بكهن.
مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک - گەرمیان ئاماژه بهوهش دهكات، ئەم جۆرە کردەوانە دەبنە هۆی درووستکردنی ناسەقامگیری و دڵەڕاوکێ بۆ لایەنە سیاسیەکان و هاووڵاتییان، و بەدڵنیایەوە بەرژەوەندی گشتی دهخهنه مەترسییەوە. ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنەی ئەم هێرشە دەکەین و لەهەمان کاتدا پشتیوانی هەر هەنگاوێک دەبین بۆ بنبڕکردنی کردار و هێرشی لەم جۆرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.