ئەمڕۆ دووشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە ئەبوبەکر عەلی ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتیی نوێی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری.
لە دیدارێکدا وەزیری دارایی وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانی خۆی و ستافی وەزارەت بۆ سەرخستنی کارەکانی بەڕێوبەرایەتییەکە، ڕاشیگەیاند بەڕێوبەرایەتی گشتیی بودجە دەزگایەکی گرینگ و هەستیاری وەزارەتی داراییە و پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ دامودەزگاکانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ هەیە، بۆیە پێویستە بە یەک تیم کار بکرێت بۆ بەرەوپێشبردنی دەزگاکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی سەر ئاستی بەڕێوبەرایەتییەکە لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە.
لای خۆشییەوە بەڕێوەبەری گشتیی بودجە سوپاسی پشتیوانی و متمانەی وەزیری دارایی کرد و بەڵێنی دا هەموو توانا و هیمەتی خۆی بۆ سەرخستن و بەرەوپێشبردنی بەڕێوبەرایەتییەکە بخاتە گەڕ و وەک یەک تیم لەگەڵ ستافەکان کار بکەن.
هاوکات لە مەراسیمێکدا ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی بودجە کرا و ئەبوبەکر عەلی ئیبراهیم وەک بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوبەرایەتی گشتی بودجە لە شوێنی ئارام عەبدوڵا دەستبەکار بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.