قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر، نەبەز عەبدولحەمید رایدهگهێنێت: تا ئێستا زیاتر لە 120 دوکاندار و کاسبکاری بازاڕی لەنگە و قەیسەریی شاری ھەولێر دژی سووتاندنی دوکانەکانیان لە لایەن پەکەکەوە، سکاڵای یاساییان تۆمار کردووە.
ڕۆژی یەکی تەمووزی ئەمساڵ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ھاوبەشدا، ھەریەک لە گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، عەمید میقداد میری و، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان د. ھێمن میرانی، ئاشکراکردنی تۆڕێکی سەر بە پەکەکەیان ڕاگەیاند کە جگە لە ئاگرتێبەردانی ژمارەیەک بازاڕ لە پارێزگاکانی ههرێمی كوردستان، ھەروەھا پلانییان ھەبووە ھێرش بکەنە سەر تۆڕەکانی کارەبا و وێستگەکانی سووتەمەنی.
ھەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەشدا، د.ھێمن میرانی ئاماژەی بەوەدا کە زەرەرمەندان دەتوانن سکاڵای یاسایی دژی تۆمەتباران تۆمار بکەن، دواتریش ژمارەیەک لە کاسبکاران و دوکاندارانی بازاڕی قەیسەری و بازاڕی لەنگەی شاری ھەولێر کە دوکانەکانییان سووتێنرابوو، سکاڵای یاساییان دژی ئەو گرووپە تۆمار کرد و تا ئێستاش سکاڵا تۆمارکردن بەردەوامە.
قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر، نەبەز عەبدولحەمید لەمبارەیەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: تا ئێستا زیاتر لە 120 دوکاندار و کاسبکاری بازاڕی لەنگە و قەیسەریی شاری ھەولێر دژی سووتاندنی دوکانەکانیان لە لایەن پەکەکەوە، سکاڵای یاساییان تۆمار کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئاگر لە چەند بازاڕێکی شاری ھەولێر کەوتەوە و بەھۆیەوە زیانێکی زۆر بە کاسبکاران کەوت و بەشێک لە بازاڕەکان تا ئێستاش لە ژێر نۆژەنکردنەوەدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.