شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه شه‌پۆڵه بارانبارینه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه زۆرێك له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه، له ئێستادا له پارێزگه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك كۆتایی پێ هاتووه و دره‌نگانی ئه‌مشه‌ویش له سنووری سلێمانی و كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه‌ش كۆتایی دێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: لە ئێستادا ھەوری بەھێز و باراناوی ئاسمانی زۆرێک له ناوچەکانی پارێزگه‌ی سلێمانی و کەرکووک و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و گەرمیانی پۆشیوە و تا کاتەکانی درەنگی شەو بارانی بەخوڕ و برووسکە لەم ناوچانەدا جیاجیا بەردەوامی دەبێت.
هۆشداریشی دا كه لە ھەندێ ناوچەدا ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە شەقامەکان و نزماییەکاندا دەبێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه رێژەی بارانەکە له‌م شه‌پۆڵه‌دا چەندین ھێندە زیاتر بووه لەوەی چاوەروان دەکرا و بارستە ھەورەکان بەھێز بوون.
سه‌باره‌ت به واده‌ی كۆتاهاتنی شه‌پۆڵه بارانبارینه‌كه، شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئێستا لە باكور و رۆژئاوای پارێزگای هه‌ولێر و هه‌روه‌ها دھۆک بە گشتی شەپۆڵەکە کۆتایی پێ ھاتووە و کەشوههوا تاڕادەیەک سەقامگیر بووە، به‌ڵام لە ناوچەکانی دیکە درەنگی شەو کاریگەرییەکانی کۆتایی پێ دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.