Erbil 35°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:18

ئیمانوێل ماكرۆن له‌ كۆشكی ئیلیزێ له‌ پاریس پێشوازی له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد

کوردستان TV
100%


سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا پێشوازی له‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3ی11ی2023، ئیمانوێل ماكرۆن له‌ كۆشكی ئیلیزێ له‌ پاریس، به‌ ئاڵای كوردستانه‌وه‌ پێشوازی له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و فه‌ره‌نسا ده‌كرێت، فه‌ره‌نسا پشتیوانی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتده‌كاته‌وه‌. 

 له‌ میانی پێشوازی كردنی له‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا، ئیمانوێل ماكرۆن به‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند، خۆشحاڵم به‌ پێشوازی كردن له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگمان ده‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.