شایسته‌ی دارایی بۆ ژماره‌یه‌ك له یه‌كێتییه ناوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كان خه‌رج ده‌كرێت.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3ی11ی20223 بڵاویكرده‌وه،لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان بڕیارییدا به‌خه‌رج كردنی شایسته‌ی دارایی بۆ ژماره‌یه‌ك له یه‌كێتییه ناوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كان به مه‌به‌ستی به‌رێوه‌چوونی كاروچالاكییه‌كانیان.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه، ئه‌و یه‌كێتییه ناوه‌ندییه وه‌رزشییانه پاره‌یان بۆ دابینكراوه بریتیتن له یه‌كێتییه ناوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كانی: بادمنتۆن، كاراتێ ، سه‌وڵ و كانۆ، باسكه، شه‌تره‌نج،جۆدۆ، تایكواندۆ، پایسكل سواری،زۆرانبازی،تۆپی ده‌ست، سوارچاكی، گۆڕه‌پان و مه‌یدان.
هه‌روه‌ها راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بڕیاره له هه‌فته‌كانی داهاتوودا كاروچالاكییه‌كانی ئه‌م یه‌كێتییه ناوه‌ندییه وه‌رزشیانه به‌گوێره‌ی خشته و ڕۆژی دیاریكراودا له شاره‌كانی هه‌رێم به‌رێوه‌بچێت.
له كۆتاییدا راگه‌یاندراوه، لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان كاروچالاكییه‌كان به پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دابینكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه بۆی دابین ده‌كات ئه‌نجام ده‌دات.
لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان شایسته‌ی دارایی بۆ 12 یه‌كێتی وه‌رزشی كوردستانی خه‌رج ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.