Erbil 5°C شەممە 21 کانونی یەکەم 21:36

 داوا لە هێزەكانی حەشدی شەعبی دەكرێت بكەونە ئەوپەڕی ئامادەباشی

کوردستان TV
100%

عەبدولعەزیز محەممەداوی، “ئەبو فەدەك”، سەرۆك ئەركانی هێزەكانی حەشدی شەعبی ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەكانی حەشدی شەعبی راسپاردووە بكەونە ئەوپەڕی ئامادەباشی.
بە گوێرەی بەیاننامەیەكی دەستەی حەشدی شەعبی كە دەست میدیاكانی عێراق كەوتووە، دەستەكە بە سەرۆكایەتی عەبدولعەزیز محەممەداوی ،سەرۆك ئەركانی دەستەكە، كۆبوونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ فەرماندەكانی حەشدی شەعبی ئەنجامداوە.

لە میانی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك ئەركانی هێزەكانی حەشدی شەعبی ، هێزەكانی حەشدی شەعبی راسپاردووە بكەونە ئەوپەڕی ئامادەباشی، وەك ئامادەكارییەك بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەر حاڵەتێكی لەناكاو كە لە ڕۆژانی داهاتوودا بێتە پێشەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.