سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گولـله هاوه‌نێك، سێ پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌یی سپیلك بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فەرماندەیی سپیلک به په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاندووه: ئەمرۆ ئێوارە لە فەرماندەیی سپیلک گولـلـە هاوەنێکی 60 ملیمی بە پێشمەرگەکانی فەرماندەییەکە تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگە بریندار بوون.
ڕاشیگه‌یاندووه: تەقینەوەکە لە کاتی خاوێنکردنەوەی کۆگایه‌كی چەک و تەقەمەنی فه‌رمانده‌ییه‌كه روویداوە.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه خۆشبه‌ختانە برینی هه‌رسێ پێشمه‌رگه سووکه و رەوانەی نەخۆشخانە شارۆچكه‌ی خەلیفان کراون و ئێستا باری ته‌ندروستییان جێگیره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.