Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:25

یارییەكی دۆستانە لە نێوان نەسری سعوودی و ئینتەر میامی ئەمریكی ئەنجامدەدرێت ؟!

کوردستان TV
100%

راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكانی سعوودییە ئاشكرایانكردووە، ڕووبەڕووبوونەوەیەكی پێشبینیكراو، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی كۆدەكاتەوە، ئەمەش لە یارییەكی دۆستانە لەنێوان یانەی نەسری سعوودی و  یانەی ئینتەر میامی ئەمریكیدا دەبێت.
عەلی عەنزی، ڕەخنەگری وەرزشی سعوودی لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی “X” (تویتەری پێشوو) پشتڕاستیكردۆتەوە كە كۆمپانیایەكی بازرگانی جیهانی ،هەوڵدەدات یارییەكی دۆستانە ئەنجام بدات كە یانەی نەسر و یانەی ئینتەرمیامی بەیەكەوە كۆبكاتەوە .
عەنزی لە تویتەكەیدا ئاماژەی بەوە كردووە، كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكە هەوڵدەدات یارییە دۆستانەكە لە چین ئەنجامبدات.
ئەو ڕۆژنامەنووسە سعودییە كە كەسێكی نزیكە لەیانەی نەسر لە تویتەكەیدا دەشڵێت: لەیارییەكەدا سەرجەم ئەستێرەكانی هەردوو یانەكە بەشدار دەبن و لەلایەن كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی سەرۆكایەتی دەكرێن.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.