Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:28

فۆڕمی دامه‌زراندن له‌ ڕیزی سوپای عێراق كارا كرا

کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه‌ به‌فه‌رمی فۆڕمی دامه‌زراندن به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش له‌ ڕیزی سوپای عێراق كارا بووه‌ و ئێستا سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراقی ده‌توانن فۆڕمه‌كه‌ پڕ بكه‌نه‌وه‌ و مووچه‌ی دامه‌زراوه‌كانیش له‌ 750 هه‌زار دیناره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات.

پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه‌ له‌مڕۆ هه‌ینی 15ی ئه‌یلوول تا كاتژمێر 12ی شه‌و له‌ ڕێكه‌وتی 21ی ئه‌یلوول كراوه‌ ده‌بێت.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌ چه‌ندین مه‌رجییان بۆ ئه‌وانه‌ی فۆڕمه‌كه‌ پڕ ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ دامه‌زراندن له‌ ڕیزی سوپای عێراق‌ دیاری كردووه.‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هه‌ر هاووڵاتییه‌كی عێراقی ئاره‌زوو ده‌كات به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش و له‌ ڕێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه‌ خزمه‌ت بكات، ده‌توانێ فۆڕمه‌كه‌ پڕ بكاته‌وه‌.

به‌شێك له‌ مه‌رجه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ بۆ دامه‌زراندن بریتییه‌ له‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت هاووڵاتی عێراقی بێت، ته‌مه‌نی له‌نێوان 18 تا 30 ساڵ بێت، داواكار ده‌بێت خاوه‌ن رابردوویه‌كی باش بێت، ته‌ندروست و خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی ڕێك بێت، نابێت ده‌ستگیركرابێت به‌ تاوان و هه‌روه‌ها به‌لایه‌نی كه‌میش خاوه‌ن بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی بێت.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌م دامه‌زراندنه‌وه‌ 10 سه‌رباز به‌شێوه‌ی فه‌رمی داده‌مه‌زرێنن و مووچه‌كه‌شیان له‌ 750 هه‌زار دیناره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراقی له‌ ڕێگه‌ی (ئه‌م لینكه‌وه‌) داواكاری دامه‌زراندن پێشكه‌ش بكه‌ن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.