وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژنهوهی زانستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند كه بۆ قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادهیی ماوهی زانكۆلاین 48 كاتژمێری داهاتوو درێژكرایهوه
وەزارەتهكه رایدەگەیەنێت: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى 12 ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردووە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (48) كاتژمێری دیکە واتە تا سەعات (12)ی شەوى رۆژى پێنجشەمە رێکەوتى (2023/9/14) بۆ دەرچووانى قۆناغى 12 ئامادەیی درێژ بکرێتەوە.
ڕاشیگهیاند: لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى ئەمساڵ کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتە و فۆرمى زانکۆلاین تەواو بکەن، هەروەها دەرچووانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکانیش بەهەمانشێوە دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و لەو 48 كاتژمێرهدا فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.
ههروهها ڕایگهیاند: دەرچووانى ساڵانى ڕابردووش بەتایبەت ئەو دەرچووانەی پێش ساڵی 2014 کە ژمارەیان (719) دەرچووە و ناوی خۆیان لە وەزارەتی پەروەردە تۆمار کردووە و داتاکانیان ئەپلۆدی زانکۆلاین کراوە بە مەبەستی پێشکەشکردنیان بۆ خوێندنی ئێواران، بەهەمانشێوە دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و لەماوەى ئەم 48 كاتژمێردا فۆڕمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا جهختیشی كردهوه كه ئەمە دواین دەرفەتە و چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژ ناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچووانى قۆناغى 12ی ئامادەیی كرد کە تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاین یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو 48 كاتژمێرهدا پەلە بکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ پڕکردنەوە و تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.