كه‌مێك پێش ئێستا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌دییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.
ئه‌لیكسانده‌ر شۆڵنبێرگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌دییه‌كانی ده‌ره‌وه و به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.
كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی چوارشه‌م ده‌ست پێ ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها بڕیاره ئه‌لیكسانده‌ر شۆڵنبێرگ سبه‌ی چوارشه‌م به‌شداریی له كردنه‌وه‌ی كۆڕبه‌ندی بازرگانی نه‌مسا – كوردستان بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌لیكسانده‌ر شۆڵنبێرگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌ردانی شاری به‌غدای كردبوو و له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و به‌رپرسانی دیكه كۆبووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.