ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به مه‌به‌ستی دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی لافاو له زستانی ساڵانی داهاتوو له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگ ئه‌نجامدرا.
كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود كاڕه‌ش جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و ئاماده‌بوونی چه‌ند به‌رپرسێكی تری شاری هه‌ولێر له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ر و خاوه‌ن پرۆژه له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه، گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی دیاریكردنی دیزانێكی گونجاو بۆ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆیه‌كی سه‌ندووقی له شه‌قامی كۆرنیشی هه‌ولێر، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاوه‌ڕۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری پایته‌خت.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان و هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه سندووقییه و رێگریكردن له دروستبوونی مه‌ترسییه‌كانی لافاو.
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر گرینگی ئه‌و پڕۆژه‌ی خسته‌ڕوو كه خزمه‌ت به هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر ده‌كات و له رێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه‌ی ئاوه‌ڕۆی سندووقی كه به‌هۆیه‌وه به‌شێكی شاری هه‌ولێر له مه‌ترسی لافاو به دوور ده‌بێت.
له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانیشه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و بیرۆكانه ئاماژه‌یان بۆ كرا كه خزمه‌ت به پڕۆژه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت و بیرورایان له‌سه‌ر ئاڵوگۆر كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.