ڕۆژی پێنجشەممە 24ی ئابی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا كونسوڵی تازەی ئەمەریكا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی كە ئەو دەرفەتەی هەیە لە هەرێمی كوردستان كار بكات و وێڕای ئاماژەپێدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكاندا، ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە گەشەپێدانی ئەو پەیوەندییانە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەرز نرخاند و جەختی لە بەردەوامیی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان كردەوە.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی نوێی ئەمەریكا خواست و ڕۆشنایی خستەسەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و مەترسیی مانەوەی تیرۆر، و هەروەها بەردەوامیی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان لە شەڕی تیرۆر و بوارە جۆراوجۆرەكانی تر بە پێویست زانی.
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی ئەمەریكا دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.