هێزەکانی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکانیان ڕاگەیاند، لەگەڵ دەستگیرکردنیشی دەستبەسەر چەندین جۆری ماددەی هۆشبەردا گیراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی 08ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان تۆمەتبارێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر بە ناوی (د. ن. س) دەستگیر بکەین.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستمانبەسەر چەند جۆرێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (مەریجوانە، کریستاڵ، جامایکا و حەبی ترامادۆڵ)ـدا گرت، هەروەها کەلوپەلی کێشان و پێوانەکردنی ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.