Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 19:39

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و وەزیری ئاسایشی بەریتانیا یاداشتێکی گرنگیان واژۆ کرد

کوردستان TV
100%

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و وەزیری ئاسایشی بەریتانیا لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان لەبارەی هەماهەنگی، هاوکاری و ڕاهێنان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان لەنێوان هەردوو حکوومەتدا واژۆ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی 08ـی 2023 ‎ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تۆم توگنهات وەزیری ئاسایشی بەریتانیا کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ‎ڕێبەر ئەحمەد و تۆم توگنهات لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان لەبارەی هەماهەنگی، هاوکاری و ڕاهێنان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان لەنێوان هەردوو حکوومەتدا واژۆ کرد.

سەبارەت بە یاداشتەکە وەزارەتی ناوخۆ ڕوونی کردۆتەوە کە "‎ئەم یاداشتە بەشێکە لە پەیوەندیی گرنگ و بەردەوامی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا بۆ پێکەوەکارکردن لەپێناو ڕووبەرووبوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان کە سنوورە نیشتیمانییەکان دەبەزێنن و هەڕەشە لەسەر هاونیشتمانیان دروست دەکەن، هەروەها یاداشتەکە نەخشەڕێگەیەک بۆ پێکەوەکارکردن دادەنێت بۆ باشترکردنی سەلامەتی، ئاسایش و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیانی هەردوولا."

وەزارەتی ناوخۆ جەختی کردۆتەوە کە "پێکەوە کاردەکەن بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی و بوونیادی تواناسازی، بە پشتبەستن و پابەندبوون بە مافەکانی مرۆڤ و ستانداردە نێودەوڵەتییە هاوبەشەکان لە ئاستێکی فراوانتر."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.