به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ڕائیدێکی پێشمەرگە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە برینداربوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ی8ی2023، عەقیدی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدووری، به‌رێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكرده‌وه، شەوی ڕابردوو لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلارەوە کەسێک هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی دەمانچەوە برینداربووبوو
راشیگه‌یاندووه، بەوتەی خۆی کە ڕائیدی پێشمەرگەیە لە لیوای (3) دەستکاری دەمانچەکەی کردوەو فیشەکی لەدەست دەرچوەو لەئەنجامدا خۆی بریندارکردووە،دوای چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.
عەقیدی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدووری، به‌رێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بەبڕیاری دادوەر دەمانچەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەردا گیراوە و لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.
گه‌رمیان... ڕائیدێکی پێشمەرگە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە برینداربوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.