یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەبۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی سەرۆك مەسعود بارزانی و سەرجەم ئەندامانی پارتی دەكەن.
دەقی بروسكەی پیرۆزباییەكە:
بەڕێز جەنابی كاك مەسعود بارزانی- سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەڕێزان مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی
سڵاو و رێزی برایانە..
بە بۆنەی 77 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە جەنابتان و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانتان دەكەین.
ئەم بۆنەیە لە كاتێكدایە كە هەرێمەكەمان بە دۆخێكی ئاڵۆز و هەستیاردا تێپەڕدەبێت و لە بەردەم چەندین ئاڵنگاری و مەترسیدایە، پێویستە بەرپرسانە مامەڵەی بكەین و رێگەچارەی گونجاو بدۆزینەوە.
هەر بۆیە ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێمانوایە دەرچوون لەو قۆناغە هەستیارە دەستپێشخەری بوێرانە و بەرپرسانەی دەوێ، رێكخستنەوەی ناوماڵی خۆمان و پێشوازیەكی جوان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشێكی سەرەكییە لەو پرۆسەیە.
هەر لەو بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە لە پارێزگاریكردنی شوناسی ڕەسەنی ئاینی و بەها باڵاكانی گەلەكەمان.
بۆ پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولامان خوازیاری بەردەوامی و پەرەپێدانین.
دووبارە پیرۆزبێت
ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
15-8-2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.