Erbil 21°C شەممە 23 تشرینی دووەم 12:23

په‌یامێك له‌ سه‌رۆك بارزانییه‌وه‌

کوردستان TV
100%


سه‌رۆك بارزانی،  په‌یامێكی له‌ یادی حەفتا و حەفت ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوكرده‌وه‌. 
 له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییدا هاتووه‌، بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان،
بەبۆنەی حەفتا و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرکردایەتی و کەوادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی و سەرجەم خەڵکی کوردستان و خەباتگێڕ و ئازادیخوازان دەکەم.
سه‌رۆك بارزانی راشیده‌گه‌ێنێت، لەو یادەدا پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی جەماوەری پارتی هەیە کە لە قۆناغە سەخت و چارەنووسسازەکاندا هەردەم هەوێنی خۆڕاگری و بەردەوامی و کۆڵنەدان و بەهێزتربوونی دۆزی گەلی کوردستان بوونە.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییدا هاتووه‌، پارتی و ڕێبازی بارزانی لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا  هەمیشە جێگەی ئومێد و دەست و بازووی بەهێزی کوردستان و پارێزەر و بەرگریکاری دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانن و پێویستە سەرکردایەتی و جەماوەر و ئەندامانی پارتی لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە گەورەیەدا بن،نەمریی بۆ شەهیدانی ڕێگەی ئازادی.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.