مهسرور بارزانی، جێگری سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پهیامێكی له یادی شازدهی ئابدا بڵاوكردهوه.
له پهیامهكهی مهسرور بارزانییدا هاتووه، لە (77)مین ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرکردە و ڕێبەری نیشتمانیمان جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک و گشت ئەندام و لایەنگران و دۆستانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە ئازا و قارەمانەکانی کوردستان و سەرجەم کوردستانییانی نیشتمانپەروەر دەکەم.
مهسرور بارزانی دهشڵێت،شازدەی ئاب، تەنیا دامەزراندنی پارتێکی دێرین و پێشەنگی کوردستان نییە بە ڕابەرایەتیی باوکی ڕوحیی نەتەوەییمان مستەفا بارزانیی نەمر، بەڵکوو لە هەمانکاتدا یادکردنەوەی قوتابخانەیەکی مەزن و پڕشکۆی کوردایەتی و نیشتمانپەروەری و خۆنەچەماندن و بەرگریکردنە لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بە گشت پێکهاتە جیاوازەکانییەوە كە تا ئێستاش بەردەوامە لە خەبات و قوربانیدان و تێکۆشان و هەمیشە لە سەنگەری هەرە پێشەوەی بەرگریكردنە لە قەوارە و خاك و مافەکانی گەلی كوردستان.
له بهشێكی دیكهی پهیامهكهی جێگری سهرۆكی پارتییدا هاتووه، پارتی، حزبی دایک و شۆڕشە مەزنەکان و دەستکەوتە گەورەکانە، خاوەنی دیرۆکێکی پڕ لە شانازی و سەروەری و سەرۆکێکی پێشمەرگەیە، کە ژیان و تەمەنی خۆی بۆ بەرگریکردن لە کەرامەت و سەرفرازیی گەل و نیشتمان و شکۆی کوردستان تەرخان کردووە.
ههروهها مهسرور بارزانی راشیدهگهێنێت،پارتی هەرگیز حزبی ناوچەیەک و دەڤەرێکی دیاریكراوی کوردستان نەبووە بە تەنیا، بەڵکوو لە ساتی دامەزراندنییەوە، هەموو سنوورێکی ناوچەیی تێپەڕاندووە و بووەتە بزووتنەوەیەکی جەماوەریی کوردستانی و داکۆکیکاری بەهێزی دەستکەوتە نیشتمانییەکان و بەهاکانی ئازادی و دیموکراسیی و پارێزەری بەیەكەوەژیانی کوردستانە.
مهسرور بارزانی راشیگهیاندووه، پارتی، حزبی لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتییە گەورەكان و بەهێز ڕاگرتنی ئیرادەی كوردستانییانە و تا ئەمڕۆ بەردەوامە لە پێشەنگایەتی و پێشڕەوایەتیکردنی خەڵکی کوردستان لەپێناو پاراستنی قەوارەی نیشتمانی و دەستووریی هەرێمی کوردستان و پێشخستن و گەشەپێدانی کاروانی ئاوەدانی و بووژاندنەوەی کوردستان.
جێگری سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دهشڵێت: لەم یادە شکۆدارەدا، بەڕێز و پێزانین و وەفادارییەوە، یادی دامەزرێنەری پارتی و ڕێبەری مێژوویی و باوکی ڕوحیی نەتەوەییمان مستەفا بارزانی و سەرکردەی شەهید ئیدریس بارزانی و گشت شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان دەکەینەوە، شازدەی ئاب لە هەموو کوردستانییان پیرۆز بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.