Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 14:48

بە هەوڵی شاخەوان عەبدوڵا بڕیاری بڕیاری ڕووخاندنی حەوزەکانی ماسی لە داقووق ڕاگیرا

کوردستان TV
100%

بە هەوڵی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری ڕووخاندنی حەوزەکانی ماسی لە داقووق و دەوروبەری ڕاگیرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی 08ـی 2023 شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: دوای ئەوەی بڕیار درا سبەی حەوزەکانی ماسی لە داقووق و دەوروبەری بڕوخێت، ئەویش لە چوارچێوەی بڕیاری سەرۆک وەزیران بۆ تێکدانی سەرجەم حەوزەکانی عیراق، پەیوەندیم لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو کرد.

ڕاشیگەیاند: دوای پەیوەندییەکەم وەزارەت بڕیاری دا پڕۆسەی ڕووخاندنی حەوزەکانی کەرکووک ڕابگیرێت.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەختیشی کردەوە کە کار دەکەن بۆ ئەوەی مۆڵەتی بەردەوامیان بۆ چەند مانگێک درێژ بکەنەوە، تاوەکو بەرهەمەکانیان یەکلا دەکەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.