Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 18:25

گومبه‌تی مه‌زارگه‌یه‌كی ئایینی شیعه‌كان ده‌ڕووخێ و 12 كرێكار بریندار ده‌كات

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ پارێزگای واسیت له‌ ناوه‌ڕاستی عێراق، گومبه‌تی مه‌زارگه‌یه‌كی ئایینی شیعه‌كان ڕووخاوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 12 كرێكار بریندار بوون.

ڕووداوه‌كه‌ له‌ باشووری شارۆچكه‌ی حه‌ی له‌ سنووری پارێزگای واسیت ڕوویداوه‌، گومبه‌تی مه‌زارگه‌ی ئایینی سه‌ید محه‌مه‌د حائیری له‌ كاتی كاركردن بۆ نوژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕووخاوه‌.

له‌ ئه‌نجامی ڕووخانی گومبه‌ته‌كه‌ 12 كرێكار كه‌ خه‌ریكی كاركردن بوون بریندار بوون و گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌هۆی ڕووخانی گومبه‌ته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی كاتی كاركردن بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ مه‌زارگه‌كه‌ ڕاگیراوه‌.

مه‌زارگه‌ی ئایینی سه‌ید محه‌مه‌د حائیری یه‌كێكه‌ له‌و مه‌زارگانه‌ی كه‌ رۆژانه‌ خه‌ڵكانێكی زۆری شیعه‌ مه‌زهه‌بی پارێزگای واسیت و پارێزگاكانی تری عێراق سه‌ردانی ده‌كه‌ن، سه‌ید محه‌مه‌د كوڕی سه‌ید ئیبراهیم مه‌جاب كوڕی محه‌مه‌د عابد كوڕی ئیمام مووسا كازم ئیمامی حه‌وته‌می مه‌زهه‌بی شیعه‌كانه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.