سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ڕایگه‌یاند كه دوای نیوه‌ڕۆی سبه‌ی سێشه‌م به‌رده‌ركی سه‌رای پارێزگاكه‌یان به‌ڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل داده‌خرێت.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی له ئاگادارییه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێرانی دەکەینەوە بە مەبەستی سازدانی (فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی) لە بەردەرکی سەرا، سبه‌ی گۆڕه‌پانه‌كه به‌ڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل داده‌خرێت.
بڵاویشی كرده‌وه: داخستنه‌كه له کاتژمێر (2)ی دوانیوەڕۆ هەتا کاتژمێر (11)ی شەو ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە گۆڕەپانەكە بەربەست دەکرێت و شەقامی پیرەمێرد تەنها بە ئاڕاستەی شەقامی گۆران (ئۆرزدی) كراوە دەبێت و شەقامی سابوونکەران لە بەردەركی سەرا دادەخرێت بە ڕووی شۆفێراندا.
شاره‌وانی سلێمانی ئاشكراشی كرد كه كاتی ده‌ستپێكردنی فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی له كاتژمێر 7ی ئێواره ده‌بێت و داواشی له هاووڵاتییان و شوفێران كرد پابه‌ندبن به‌م ڕێنماییه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.