گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری له‌سه‌ر مۆڵه‌ت وه‌رگرتنی كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه وه‌زیر دوای ته‌واوبوونی مۆڵه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌وامی ئاسایی خۆی.
ئاریان ئه‌حمه‌د مسته‌فا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: بە داخەوە چەند پەیج و سایتێک وایان بڵاو کردۆتەوە کە سەرۆکی حکوومەت سزای وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دابێت، ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و ھیچ بنەمایەکی نییە.
ڕاشیگه‌یاند: كوێستان محه‌مه‌د وەزیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بە فەرمی مۆڵەتی وەرگرتووە و لە پشوودایە.
ئاریان ئه‌حمه‌د مسته‌فا جه‌ختیشی كرده‌وه كه کەی مۆڵەتەکەی تەواو بوو، كوێستان محه‌مه‌د دێتەوە بۆ دەوامی ئاسایی خۆی.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌ندێكی كوردیشی بۆ ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی په‌یج و سایته‌كان هێنایه‌وه كه ده‌ڵێت "بەری خۆر بە بێژنگ ناگیرێ!".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ یه‌كشه‌م ئاوات جه‌ناب نووری وه‌زیری دارایی و ئابووری، به‌هۆی پشووی كوێستان محه‌مه‌د پۆستی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به وه‌كاله‌ت پێدرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.