ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه باری ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ند "شوكر خه‌یات "به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ناجێگیره ،له ئێستادا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری پزیشكی دایه.
هونه‌رمه‌ند شكور خه‌یات ، زاده‌و هه‌ڵكه‌وته‌ی ناوچه‌ی گه‌رمه‌سێر و گه‌رمیانه، ئه‌و ده‌ڤه‌ره جوان و شیرینه‌ی كوردستانه، كه زۆرترین نه‌هامه‌تی و به‌دبه‌ختی و داگیركاری به‌خۆوه دیوه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌بواری هونه‌ری به‌سته‌و مه‌قامدا ناوچه‌یه‌كی هێجگار ده‌وڵه‌مه‌نده‌و نه‌وه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ده‌نگه خۆشه‌كانیان نه‌یانهێشتووه ئه‌و هونه‌ره به‌رزه بفه‌وتێ و نه‌وه دوای نه‌وه به‌ئه‌مانه‌ته‌وه ڕاده‌ستی یه‌كترییان كردووه و هونه‌ری به‌سته‌و مه‌قامه ڕه‌سه‌نه‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیان یان پاراستووه‌و به‌ته‌واوی كوردستان ئاشناكردووه.
( شكور محه‌مه‌د قادر زۆراب) ناسراو به هونه‌رمه‌ند ( شكور خه‌یات) له‌خانه‌واده‌یه‌كی جوتیاری زه‌حمه‌تكێش و هه‌ژاری ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی زه‌وی كشتوكاڵی خاكی پیرۆزی كوردستان ، له‌ساڵی ( 1940) له‌ئاوایی ( قه‌ڵخانلوی مه‌ركه‌ز) سه‌ربه شارۆچكه‌ی ( دووزخورماتوو) له‌دایكبووه، ئه‌و خانه‌واده زه‌حمه‌تكێشه جیا له‌وه‌ی وه‌ك پیشه جوتیار و قوتی ژیانی ڕۆژانه‌یان له‌هه‌ناوی زه‌وییه‌وه په‌یداكردووه، به‌ڵام خانه‌واده‌یه‌كی هونه‌رپه‌روه‌ر و هونه‌ردۆست بوون.
باوكی هونه‌رمه‌ند ( محه‌مه‌د قادر زۆراب) خاوه‌نی ،( 4 كوڕ‌و 5 كچ ) بووه، كه‌سێكی ماندووی ژیان ، به‌ڵام ده‌نگخۆشێكی خۆڕسك و مه‌قام زان و مه‌قامبێژێكی لێهاتوو بووه ، دوای كاركردن و پشوودان له‌ماڵ بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی ناخ و ده‌روونی شه‌كه‌ت و ماندووی تێیچریكاندووه و مه‌قامه ڕه‌سه‌نه‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیانی بۆ خانه‌واده‌و منداڵه‌كانی گوتووه، له‌ناو خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند شكور خه‌یات براگه‌وره‌كه‌ی ناوی ( عه‌لی ) ئه‌ویش یه‌كێك بووه له‌خاوه‌ن ده‌نگه به‌سۆزه‌كانی خانه‌واده‌كه‌یی و ئاوایی و ناوچه‌كه‌یان، بوونی ئه‌و دوو ده‌نگ خۆشه مه‌قام چڕه( باوكی و عه‌لی ) برای و مه‌قام زان و مه‌قامبێژه‌كانی گه‌رمیان وه‌ك (حه‌مه‌ی كۆتره مل ، سه‌ید محه‌مه‌د زنه خۆر ، ئه‌حمه‌د و محه‌مه‌د ڕه‌زا، خدربارام چاوه‌ش ، عه‌به‌ی سه‌عه عه‌ربه‌تی، كامیل ته‌په‌لو ، قه‌مه‌ر به‌گله‌ر و ئه‌حمه‌د تاهیر ) بۆته ده‌ستپێك بۆهونه‌رمه‌ند شكور خه‌یات له‌ناو ئه‌و ده‌نگه به‌سۆزانه‌دا گه‌وره بووه و به‌دنیا جوان و شیرینه‌كه‌ی هونه‌ری مه‌قام و به‌سته ئاشنا بووه ، ژینگه‌و خانه‌واده‌كه‌ی فێرگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند و هانده‌رێكی بێ ئه‌ندازه بووه تا ئه‌ویش ببێته ڕێبواره دڵسۆز‌و به‌ئه‌مه‌كه‌كه‌ی هونه‌ری مه‌قام چڕین و به‌سته‌بێژ.
هونه‌رمه‌ند وه‌ك كوڕه جوتیارێك له‌نێوان خانه‌واده‌و كێڵگه‌ی به‌پیت و فه‌ڕه‌كه‌یان دا هه‌وڵی خوێندنه‌وه و نوسینیش ده‌دات، له‌ناو ئه‌و ژیانه سه‌خته پڕ هه‌ژارییه‌داتێده‌كۆشێت و تا بڕوانامه‌ی پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی به‌ده‌ست دێنێت، هه‌روه‌ها له‌پاڵ خوێندنه‌كه‌شیدا بۆته شاگرد به‌رگدروو له‌لای وه‌ستا عه‌لی برا گه‌وره‌ی كه باشترین به‌رگدرووی ناوچه‌كه بووه.
له‌ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه ڕۆژانه گوێ و هه‌ستی ناسكی لێوڕێژ ده‌بێت به مه‌قام و به‌سته و ده‌نگی خۆشی باوكی و كاكه عه‌لی برای و هونه‌رمه‌ندانی ناوچه‌كه‌ی له‌ڕێی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی مه‌قامبێژه‌كان له‌دیوه‌خانه‌كاندا و، هه‌روه‌ها ده‌نگ و سۆزی خۆشی هونه‌رمه‌ندان ( سه‌یدعه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی و عه‌لی مه‌ردان) ئه‌و دنیا لێوڕێژه له‌سۆزی هونه‌رێكی بێ خه‌وش و ڕه‌سه‌ن، ڕۆژانه هه‌ستی هونه‌رمه‌ند ده‌بزوێنێ و له‌ناو هاوڕێكانیدا تێده‌چریكێنێ و مه‌قام و به‌سته ده‌خوێنێ،
ده‌نگی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر داده‌نێت و له‌وكه‌م ته‌مه‌نه‌دا بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی له‌لای ئه‌و كه‌ڵه هونه‌رمه‌نده ده‌بێت و به‌رده‌وام گوێی له‌مه‌قامه‌كانی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان گرتووه( خاوكه‌ر ، ئه‌ڵڵاوه‌یسی ،خورشیدی ، به‌یات ، ڕاست ، نه‌هاوه‌ند ، عه‌جه‌م ،هه‌مایۆن ، به‌یاتی كورد ، به‌یاتی شوور و حیجاز) دیاره خۆشیی گوێیه‌كی هه‌ستیاری به‌هێزی هه‌بووه له‌وه‌رگرتنی شێوازی وتن و ئه‌دای ئه‌و مه‌قامانه و لێیانه‌وه فێربووه و تامه‌زرۆیی دیداری ده‌كات،هونه‌رمه‌ند شكور خه‌یات باس له‌و ڕۆژه‌ده‌كات كه‌مامۆستا عه‌لی مه‌ردانی دیوه‌و چی پێ وتووه ..! ( ساڵی (1950) بیرمه هونه‌رمه‌ند (عه‌لی مه‌ردان) هاته ماڵمان ،بۆئه‌وه‌ی عه‌لی برام بباته ئیزگه و مه‌قام و گۆرانیی پێ تۆماربكات،به‌ڵام به‌داخه‌وه باوكم ڕازی نه‌بوو، ئیتر منیش منداڵ بووم و ده‌نگیشم خۆش بوو بردمیانه لای مامۆستا عه‌لی مه‌ردان و گۆرانی ( گیان ئازیزه‌كه‌م) بۆی وت ، ده‌ستی به‌سه‌را هێنام و وتی : ئه‌م مناڵه دواڕۆژێكی سه‌ركه‌وتووی ده‌بێ) .
هونه‌رمه‌ند دوای به‌سه‌ر بردنی (19) ساڵ ژیان له‌شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ، له‌ساڵی ( 1997) به‌یه‌كجاری بنه‌و بارگه‌ی ده‌پێچێته‌وه و ڕووده‌كاته پایته‌خته شیرینه‌كه‌ی كوردستان شاری ( هه‌ولێر) له ( بنه‌سڵاوه) نیشته‌جێ ده‌بێت و به‌كاری به‌رگدروویه‌كه‌یه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له‌شاری هه‌ولێر نیشته‌جێ ده‌بێت، هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( وریا ئه‌حمه‌د) به‌و هه‌واڵه ده‌زانێ كه هونه‌رمه‌ند شكور خه‌یات له‌هه‌ولێر ده‌ژی ، زۆر زوو خۆیی ده‌گه‌یه‌نێتێ و دڵشاد و شادمان ده‌بێت به‌بینیه‌وه‌ی ئه‌و مه‌قام بێژه ڕه‌سه‌نه چونكه پێشتر هونه‌رمه‌ند وریا ئه‌حمه‌د به‌تایبه‌ت چۆته شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و دیده‌نی و وتوێژی هونه‌ریی له‌ته‌كدا سازكردووه ، مامۆستا وریا ئه‌حمه‌د داوای لێده‌كات كه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕێگا پیرۆزه‌كه‌ی هونه‌ر و ئه‌ویش هاوكار و پشتیوانی بێ ، دوای ڕه‌زامه‌ندی له‌لایه‌ن شكور خه‌یاته‌وه ، هونه‌رمه‌ند وریا ئه‌حمه‌د له ( ئیزگه‌ی گوڵان) سێ به‌سته‌و سێ مه‌قامی ( ئه‌ڵڵاوه‌یسی و سێگا و چوارگا) ی بۆ تۆمارده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌وه ده‌ستپێكی به‌رده‌وامبوونه‌وه‌ی هونه‌ر دوای چه‌ندساڵێك دابڕان،دواتر هونه‌رمه‌ند شكور خه‌یات به‌شداری له‌ده‌یان ئاهه‌نگ و یاد و بۆنه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و پرۆگرامی هونه‌ری له‌كه‌ناڵه لۆكاڵی و ئاسمانییه‌كاندا ده‌كات، و چه‌ندین به‌رهه‌می تۆماركراوی له‌ئه‌رشیفی كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
له‌ساڵی (2001) له‌میوانخانه‌ی ( چوارچرا) پێشبڕكێیه‌ك بۆ هونه‌رمه‌ندان سازده‌كرێت ، هونه‌رمه‌ند شكور خه‌یات یه‌كێك بووه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه خاوه‌نی ده‌نگێكی به‌رزی به‌سۆز له مه‌قام و به‌سته و خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێده‌به‌خشرێت،تائێستا له‌لایه‌ن وه‌زیری ڕۆشنبیری و ڕێكخراو كۆمه‌ڵه‌و كه‌سایه‌تیه‌كان و تیپه هونه‌رییه‌كانه‌وه سوپاسنامه‌و خه‌ڵاتی ڕێزلێنان له‌باره‌ته‌قای مێژووی هونه‌ریی پڕبه‌خششی پێبه‌خشراوه.
هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ هونه‌رمه‌ند شوكر خه‌یات ده‌خوازین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.