دوای ئەوەی ئافرەتێک لە قەزای ئاکرێ نزیکەی 15 هەزار دۆلاری ئەمریکی لە هاوژینەکەی دەبات و ڕادەکات، لەگەڵ دوو پیاوی دیکە، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی 08ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی قەزای ئاکرێ بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: لە قەزای ئاکرێ ئافرەتێک بەناوی (ڕ. ک. ئـ)، تەمەن 28 ساڵ، بڕی 14 هەزار و 700 دۆلاری ئەمریکی (147 وەرەقە/ گەڵا) هاوژینەکەی دزیبوو، دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن هاوژینەکەیەوە، هێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
ڕاشیگەیاند: دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ئافرەتەکە بەرەو هەولێر ڕایکردووە، شەوی ڕابردوو لە هۆتێلێکی شاری هەولێر دەستگیر کرا.
هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو کە دوای دەستگیرکردنی، ئافرەتەکە سکاڵای لەسەر دوو پیاو تۆمار کردووە، کە ویستوویانە هەرسێکیان بەیەکەوە بچنە دەرەوەی وڵات، بەڵام یەکێکیان تەواوی پارەکەی بردووە و ڕایکردووە.
پۆلیسی ئاکرێ ئاماژەی بەوەش دا کە دوای سکاڵایەکە و بەدواداچوونی پۆلیس، توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە، یەکێکیان لە سۆران و تۆمەتبارەکەی دیکە لە هەولێر دەستگیر کراون.
غەفار تەیب- ئاکرێ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.