Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 14:57

عەممار حەكیم گەیشتە سعوودیە

کوردستان TV
100%

عەممار حەكیم ، سەركردەی رەوتی حیكمەی نیشتمانیی لە عێراق، گەیشتە سعوودیە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاوی كردەوە كە عەممار حەكیم گەیشتووەتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی شا عەبدولعەزیز لە شاری جیددە و لەلایەن وەلید بن عەبدولكەریم ،جێگری وەزیری دەرەوەی سعوودیە، پێشوازیی لێكراوە.
راشیگەیاندووە كە هەریەك لە عەبدولعەزیز شەممەری، باڵیۆزی سعوودیە لە عێراق و مازن حەملی، بەڕێوەبەری گشتیی لقی وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە لە ناوچەی مەككە،  هەروەها عەبدولسەتار هادی جەنابی، باڵیۆزی عێراق لە سعوودیە، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی شا عەبدولعەزیز لە شاری جیددە ئامادەیی رێورەسمی پێشوازییكردن بوون لە عەممار حەكیم.
تا ئێستا هیچ وردەكارییەك لەبارەی ئامانج و ئەجێندای سەردانەكەی عەممار حەكیم ، سەركردەی رەوتی حیكمەی نیشتمانیی لە عێراق، بۆ سعوودیە نەزانراوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.