به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی هێزی له‌شی كوردستان، پاڵه‌وانێتی هێزی له‌ش بۆ هۆڵ و یانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌رێوه‌ده‌چێت.
یه‌كێتی ناوه‌ندی هێزی له‌شی كوردستان رایدهگهێنێت، پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌شاری هه‌ولێر له 15 ، 16 ى مانگی داهاتوو، له‌سه‌ر هه‌ر سێ ئاستی تازه پێگه‌یشتووان، لاوان، پێشكه‌وتووان، به‌رێوه‌ده‌چێت.
یه‌كێتی ناوه‌ندی هێزی له‌شی كوردستان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه به‌رێوه‌چوونى به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستانه، كه لێژنه‌كه‌ش له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی دارایی بۆ دووپاتكراوه‌ته‌وه كه‌ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ره بۆ وه‌رزشوانان و پێشكه‌وتنی بزاڤی وه‌رزشی له‌هه‌رێمی كوردستان .
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
17 ى ئابی 2022
هه‌ولێری پایته‌خت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.