ئەمرۆ سێشەممە 16-8-2022 بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی (ئومێد خۆشناو ) پارێزگاری هەولێرو بهرپرسانی دیكهی لایهنی پهیوهندیدار" کۆبوونەوەی تەواوکاری دەربارەی فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دروستکردنی ٢٠ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێچییان كەمدەرامەتان بەرێوەچوو.
لە سەرەتایی کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەولێر جەختی لەسەر پەلە کردن لە جێبەجێکردنی کارەکان کردەوەو گوتیشی کە ئەم پرۆژەیە بیرۆکە سەرۆکی حکومەتی هەرێمە، گوتیشی سەرۆکوەزیران فەرمانی داوە ئەوانەی ئەو یەکە نیشتەجێیانە وەردەگرن دەبێ ١٠٠% شایەن بن، واتە بە خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت بدرێن کە پێشتر هیچ جۆرە قازانجێکیان لە هیچ ئۆفەرێکی حکومەت نەکردبێت.
پارێزگاری هەولێر لەگەل ئامادەبووان باسیان لە وردەکاری هونەری پراکتیزەکردنی پرۆژەکە و بژاردەکانی دیاریکردنی شوێنی گونجاو بۆ دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون و ئەولەویەتی خێزانە موستەحەقەکان و وردەکاریەکانی تیرو پشکی دابەشکردنی یەکەکان کرد. بۆ ئەوەش لیژنەی راپەڕاندنی کارو بارەکان دەسنیشان کراو بریاریشە کۆبوونەوەکان بەردەوامی هەبێ.
شایەنی باسە بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەبێ ئەم یەکانە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی باشترین وەبەرهێنەرانی کوردستان دروست بکرێن، بە جۆرێك پێشینەیەکی باشیان لە دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون هاوشێوەی ئەم یەکانە لە شار و شارۆچکەکان هەبێت…
پارێزگاری هەولێر: پرۆژەی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بیرۆکەی مهسرور بارزانییه و خەڵکی موستەهەق لێ سوودمەند دەبێ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.