بەبۆنەی (76) حەفتا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بافڵ تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان پهیامێكى پیرۆزبایی ئاراستهى سەرۆك بارزانی و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات.
سەرۆك بافڵ پیرۆزبایی لە پارتی دەكات بەڕێزان سەرۆك، سەركردایەتی، ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
هیوادارم ئەم یادە ببێتە هاندەرێك بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و كاری پێكەوەیی لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان. گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن ببێتە هەوێنی كاركردنمان و بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان بخەینە پێش بەرژەوەندییە حزبییەكان.
هەر شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
١٦ی ئابی ٢٠٢٢
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.