مونا قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان لە پەیامێكی پیرۆزباییدا بەبۆنەی (76)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەێنێت، پارتی هەمیشە داكۆكیكاری سەرسەختی پاراستن و دەستەبەركردنی مافەكانی پێكهاتەكان بووە و قەڵغانی پاراستنی سەرجەم پێكهاتە جیاوازەكان بووە لەهەر هەڕەشە و هێرش و مەترسییەك بۆ سەر ژیانیان.
ڕێزدار/ سەرۆك مسعود بارزانی..
بەڕێزان/ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان..
بەبۆنەی (76)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی و تێكڕای كادیر و ئەندام و پێشمەرگە قارەمانەكان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین، هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
پارتی دیموكراتی كوردستان، هەمیشە داكۆكیكاری سەرسەختی پاراستن و دەستەبەركردنی مافەكانی پێكهاتەكان بووە و قەڵغانی پاراستنی سەرجەم پێكهاتە جیاوازەكان بووە لەهەر هەرەشە و هێرش و مەترسییەك بۆ سەر ژیانیان، ڕۆڵ و كاریگەریی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان لە پاراستنی كوردستان و بەرگریكردن لە بەرژەوەندییە باڵاكان و سەروەریی نیشتیمان و ئازادی و سەربەخۆییدا بەدرێژایی مێژووی ڕزگارییخوازیی گەلەكەمان بەرز دەنرخێنین.
پارتی دیموكرات بونیادنەر و هێزی پاراستنی قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستانە و بەهێزترین ڕۆڵی هەبووە لە بەهێزكردنی پێگەی نێودەوڵەتیی دۆزی گەلی كوردستان، بۆیە هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان لە خەباتی سیاسی و تێكۆشانتان لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەییەكان و بەدیهێنانی ماف و داوا ڕەواكانی گەلەكەمان بۆ دەخوازین.
هیوادارین ئەو یادە هاندەری یەكڕیزی و تەبایی سیاسی و هەوێنی زیاتری یەكگوتاریی سیاسی و هاوپەیمانی ڕاستەقینە و كاری هاوبەشی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكان بێت بۆ پتەوكردنی پایەكانی ئەزموونەكەمان و پاراستن و بەدیهێنانی دەسكەوتی زیاتر بۆ گەلەكەمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین و ئومێدمان هەمیشە سەركەوتنتانە.
مونا نەبی قەهوەچی
سكرتێری پەرلەمانی كوردستان
16ی ئابی 2022
سكرتێری پەرلەمان: پارتی بونیادنەر و هێزی پاراستنی قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستانە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.