Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 12:14

له‌ عێراق شوێنه‌وارێكی گرنگی سه‌رده‌می عه‌باسیه‌كان دۆزراییه‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌شاری نه‌جه‌ف له‌ ناوچه‌ی ته‌ل ئه‌سوه‌د، شوێنه‌وارێكی  نوێ له‌لایه‌ن تیمێكی شوێنه‌وارناسینی عێراق دۆزراوه‌ته‌وه‌.
له‌وشوێنه‌دا گۆزیه‌كی گڵ دۆزراوه‌ته‌وه‌ ،كه‌ چه‌ندین كه‌ل و په‌ل و كه‌رسته‌ی جوان سازی له‌ خۆده‌گرێت وه‌كو ملوانكه‌ ، گواره‌، پارچه‌ خشڵ  به‌ردی به‌نرخ..هه‌ر له‌ ناو گۆزه‌كه‌ 18 دینار تێدایه‌ كه‌ له‌زێر دورستكراون له‌گه‌ڵ 100 ده‌رهه‌م كه‌ له‌زیو دروستكراون  بۆ سه‌رده‌می عابه‌سییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
هه‌رله‌وشوێنه‌واردا  چه‌ندین ماده‌ی تر وه‌كو دراوی مس و پارچه‌ گۆزه‌ و ده‌فره‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌بوتڵی شوشه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ 
شایانی باسه‌ وه‌زیری رۆشنبیر ی عێراق دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م شوێنه‌واره‌ به‌ به‌ گه‌نجینیه‌كی به‌نرخ ناوده‌بات. ئا- كامران  
ژێده‌ر-  ئاژانسی عێراق

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.