Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 09:51

ئەو کەسانەی تەقەیان لە تاوەرەکانی کارەبا دەکرد.. دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

ئەو کەسانەی لە ناحییەی تەکیە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو تەقەیان لە تاوەرەکانی کارەبا دەکرد، دەستگیر کران.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو، چەند کەسێک لە ناحییەی تەکیە بەمەبەستی دروستکردنی کێشە بۆ هاووڵاتییان و کوژاندنەوەی کارەبای ماڵەکانیان لە وەرزی هاویندا، تەقەیان لە تاوەری کارەبا دەکرد، دەستگیر کران.

ئاماژەی بەوەش داوە کە هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە ڕایانگەیاندووە کە دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو تۆمەتبارانە دوو کەس بە تۆمەتی (ئ.ڕ.س) و (ب.گ. ئ) کە دانیشتووی ناحییەکەن لە ڕۆژی دووشەممە 08ـی 08ـی 2022  دەستگیر کران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.