Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 07:25

کەسێک لە سعوودیە دوای گەمارۆدرانی خۆی تەقاندەوە

کوردستان TV
100%

گومانلێکراوێک ئەمڕۆ هەینی 12ـی 08ـی 2022 لە  شاری جەددەی پایتەختی سعوودیە دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە گەمارۆدرا، خۆی تەقاندەوە.

ئاژانسی  هەواڵی سعوودیە ڕایگەیاند: سەرۆکایەتی ئاسایشی دەوڵەت بەدواداچوونیان بۆ داواکراو عەبدوڵڵا بن زاید بەکری شەهری کرد، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە گەڕەکی سامری لە شاری جەددە بینرا.

ڕاشیگەیاند: لە کاتی دەستگیرکردنی بە پشتێنەی بۆمبڕێژکراو خۆی تەقاندووەتەوە، لە ئەنجامدا کەسێکی پاکستانی لەگەڵ 3 کەسی دیکەی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون، بۆ چارەسەر گواسترانەوە نەخۆشخانە.

شەهری تەمەنی 39 ساڵ بووە و خەڵکی سعوودیە بووە، لە لیستی داواکاراوەکانی وڵاتەکە بووە، بە گومانی تێکەڵبوونی لە هێرشێکی کوشندەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر مزگەوتێک لە مانگی ئابی 2015.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.