Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 18:41

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی حەمە سەعید خەفاف

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی كۆچی دوایی حه‌مه‌ سه‌عید خه‌فاف بڵاو كرده‌وه‌.

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامه‌ سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانی و كوردپەروەر كاك (حەمە سەعید خەفاف)ـم بیست.

ڕاشیگه‌یاند: خوالێخۆشبوو حەمە سەعید خەفاف دۆستی جەنابی بارزانیی نەمر و هاوكارێكی گەوەری پارتی و شۆڕشی ئەیلوول بوو و لەو ڕێگەیەدا تووشی زەحمەتی و ئاوارەیی و دوورەوڵاتی بووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: حەمە سەعید خەفاف كەسایەتییەكی دڵسۆز و خاوەن هەڵوێست و هەمیشە خزمەتگوزاری دۆزی گەلەكەی بوو.

ده‌قی پەیامه‌كه‌ی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی حەمە سەعید خەفاف:-

‎بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانی و كوردپەروەر كاك (حەمە سەعید خەفاف)ـم بیست. خوالێخۆشبوو حەمە سەعید خەفاف دۆستی جەنابی بارزانیی نەمر و هاوكارێكی گەوەری پارتی و شۆڕشی ئەیلوول بوو و لەو ڕێگەیەدا تووشی زەحمەتی و ئاوارەیی و دوورەوڵاتی بووە. حەمە سەعید خەفاف كەسایەتییەكی دڵسۆز و خاوەن هەڵوێست و، هەمیشە خزمەتگوزاری دۆزی گەلەكەی بوو.

‎پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێز و كەسوكار و دۆست و هاوڕێیانی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

‎لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو حەمە سەعید خەفاف بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

‎انا للە و انا الیه راجعون

‎مسعود بارزانی

12ی ئابی 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.