Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 13:58

نرخی نه‌وت بۆ سه‌رووی 100 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بۆ سه‌رووی 100 دۆلار به‌رز بووه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌یانی نرخه‌كه‌ی له‌ خواره‌وه‌ی 100 دۆلاره‌وه‌ بوو.

دوای نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ ڕێژه‌ی 0.54% به‌رزبووه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 100.14 دۆلار.

هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش 0.26% به‌رز بووه‌وه‌ و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت ئێستا به‌ 94.59 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.