Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 16:05

سبەی سەدرییەكان بۆ چاكسازی و چوارچێوەی هەماهەنگیش بۆ پاراستنی دامەزراوەكان گرد دەبنەوە

کوردستان TV
100%

سبەی هەینی هەر یەك لە لایەنگرانی رەوتی سەدرو چوارچێوەی هەماهەنگی، بەجیا گردبوونەوەی جەماوەری ئەنجام دەدەن.
لەوبارەوە ساڵح محەمەد عێراقی ، وەزیری ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ئەمڕۆ پێنج شەممە (11-8-2022) لە پۆستێكدا داوای لەلایەنگرانی رەوتی سەدر كرد، سبەینێ هەینی كاتژمێر پێنج لەسەرجەم پارێزگاكان جگە لە نەجەف بۆ پشتیوانی چاكسازیی گردبنەوە.  
هاوكات داواش-ی لە لایەنگرانی رەوتەكەی كردووە بمێننەوە تا ئاگاداردەكرێنەوە و فۆرمی تایبەت بە داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پڕ بكەنەوە.  
لەلایەكی دیكەوە چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە لایەنگرانی كردووە كە كاتژمێر پێنجی عەسری هەینی لەبەردەم دیوارەكانی ناوچەی سەوز لەبەشی پردی هەڵواسراو بۆ پاراستنی دامەزراوە دەستورییەكان گردببنەوەو خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.    
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.