Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 21:52

ئافرەتێكی بەریتانی حەوزێكی بەردینی شاراوە لە سعوودیە دەدۆزێتەوە

کوردستان TV
100%

لە نێوان پێكهاتە بەردینە ناوازەكانی بیابانی حەسما-ی سعوودیە كە لە ماوەی ملیۆنان ساڵدا دروست بووە، حەوزێكی بەردین كە ڕەنگە وێستگەیەكی ئاودانی كاروانەكان بووبێت، لە لایەن ئافرەتێكی بەریتانی دەدۆزرێتەوە.
شیلا ڕوسیل شارەزای ئەزموونەكانی گەشتكردن لە بەریتانیا، بە ڕێكەوت ئەم گۆمە بەردینەی دۆزیەوە، كە بە وریاییەوە لە نێوان تاوەكانی چیای "حەسمە"دا شاراوەتەوە، كە دەكەونە باكووری ڕۆژئاوای سعودیە، لە ناوچەی تەبوك.
ئەو ئافرەتە بەریتانییە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سی ئێن ئێن بە زمانی عەرەبی رایگەیاندووە، لەڕێگەی لێكۆڵینەوە لە نەخشەی ئەو شوێنانەی كە سەردانی دەكات.هەوڵدەدات بەدواداچوون بۆ گەوهەرە شاراوەكان بكات .
ڕوسیل ڕوونی دەكاتەوە كە ئەو لە گەشتێكدا بووە بۆ گەڕان بەناو بیابانی "حەسمە"دا، كە بەپێی ئاژانسی هەواڵی "SPA"ی سعوودیە، بە مۆزەخانەیەكی سروشتی كراوەی پێكهاتە جیۆلۆجییەكان دادەنرێت، دەشڵێت: لە نێوان تاوەكانی یەكێك لە بەردەكانی شاخەكاندا كەوتمە بەر ئەم حەوزە بەردینەی پڕ لە ئاو.
ڕوسیل ئاماژە بەوە دەكات كە گۆمەكە كەناڵێكی تەسكی هەیە كە ڕێگە بە ڕۆیشتنی ئاوی باران دەدات كە دەكەوێتە سەر بەردەكانی شاخەكان و لە گۆمی بەردینەكەی خوارەوە كۆدەبێتەوە.
لەبەر ئەوەی گۆمەكە لە گۆشەیەكی سێبەردا هەڵكەوتووە و كەمێك بەر تیشكی ڕاستەوخۆی خۆر دەكەوێت، ئاوەكەی هەمیشە سارد دەبێتەوە و كەمترین هەڵم دەبێت.
هەروەها ڕوسیل دەڵێت: تەنها دەتوانم بیهێنمە پێش چاوم كە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین كەس هاتوونەتە ئێرە بۆ ئەوەی تینوێتی خۆیان بكوژێننەوە و ئاژەڵەكانیان ئاو بدەن.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.