Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 20:23

ڤیدیۆ.. ئه‌فسه‌رێكی عێراقی ده‌مانچه‌یه‌كی ئاڵتوونی به‌دیاری پێشكه‌ش به‌ كچه‌ مۆدێلێك ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌فسه‌رێكی عێراقی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ، ده‌مانچه‌یه‌كی ئاڵتوونی و مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن، به‌دیاری پێشكه‌ش به‌كچه‌ مۆدێلێك ده‌كات. 
ئه‌م كچه‌ مۆدێله‌ كه‌ناوی "قه‌مه‌ڕ سامه‌ڕائی" ه‌ له‌ هه‌مان كاتیشدا پارێزه‌ریشه‌،ڤیدیۆییه‌كی بڵاو كرده‌وه‌  ئه‌و ده‌مانچه‌ نیشان ده‌دات كه‌به‌ ئاڵتون روپۆشكراوه‌ ، ناویشی له‌سه‌ر ده‌مانچه‌كه‌  نووسراوه‌ هه‌ر له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتنه‌كه‌ی نیشان ده‌دات.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدۆییه‌كه‌ كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه‌ ، سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق  به‌دواداچون له‌سه‌ر ڤیدیۆییه‌كه‌ ده‌كات ، هاوكات چالاكوانانی عێراق ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ده‌ربڕیوه‌ . 
ئا- كامران  

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.