Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 02:17

کەشناسی وادەی لاوازبوونی ئەم شەپۆڵەی گەرما ئاشکرا دەکات

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە 08ـی 08ـی 2022 پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئەم شەپۆڵە گەرمەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە لاواز دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ڕۆژی دووشەممەوە پلەکانی گەرما بە نزیکەی ( 2-4) پلە نزم دەبێتەوە کاریگەری ئەو شەپۆڵە گەرمەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردبوو لاوازدەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە بەرزترین پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکان نزم دەبێتەوە و دەگاتە ئاستی ئاسایی خۆی.

کەشناسی ئاماژەی بەوەش داوە کە پلەکانی گەرما لە سەنتەری شارى ھەولێر بۆ 41 - 42 پلەی سیلیزی و سەنتەری شارى سلێمانی 40 - 41 پلەی سیلیزی و دھۆک 40 - 41 پلەی سیلیزی ھەڵەبجە 42 - 43 پلەی سیلیزی کەرکووک 43 - 44 پلەی سیلیزی دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.