Erbil 40°C شەممە 13 ئاب 11:54

كه‌شناسی: كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی تۆز و خۆڵاوی ده‌بێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌موو ڕایگه‌یاند كه تۆز و خۆڵاوی ده‌بێت.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند:‌ ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک بە بەردوامى، کاریگەرییەکەشى لە کاتەکانى ئێوارەدا زیاد دەکات.

ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینین 8-10 كم ده‌بێت، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش نزیكی دوێنێ پێنجشه‌م ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ سبه‌ی شه‌مووش، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ تۆزێکی سووک بە درێژایى کاتەکان، هه‌روه‌ها کاریگەری تۆزەکە لە سنووره‌كانى پارێزگاى کرکووک و بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم زیاتر دەبێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماره‌كانی ڕۆژی پێشوو و خێرایی باش له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش 8-6 كم ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بە پلەی سیلیزی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

هەولێر: 45

سلێمانی: 43

دهۆک: 44

کەرکووک: 46

هەڵەبجە: 45

سۆران: 44

راپەرین: 44

گەرمیان: 48

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.