Erbil 39°C ھەینی 12 ئاب 11:31

ناوی ئه‌و لایه‌نه‌ ئاشكرا كرا كه‌ هه‌وڵی كوشتنی موقته‌دا سه‌در ده‌دات

کوردستان TV
100%

سه‌ركرده‌یه‌كی ڕه‌وتی سه‌در ناوی ئه‌و لایه‌نه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ هه‌وڵی كوشتنی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وته‌كه‌یان ده‌دات.

جابر ئه‌لخه‌فاجی سه‌ركرده‌ له‌ ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌دری شه‌هید كرد، هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ ئێستا هه‌وڵ و پلانی كوشتنی موقته‌دا سه‌در ده‌دات.

ڕاشیگه‌یاند: هیچ گۆڕانكارییه‌ك ڕووی نه‌داوه‌، ته‌نیا تاوانباره‌كه‌ گۆڕاوه‌ به‌ تاوانبارێكی تر كه‌ هه‌مان ڕێباز په‌یڕه‌و ده‌كات.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌كیش بێده‌نگ بن، ئه‌وا ئه‌وان وه‌ك ڕه‌وتی سه‌در ناتوانن بێده‌نگ بن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ چوارشه‌م موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌ به‌شێكی په‌یامه‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندبوو كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ چاكسازی ڕیشه‌یی له‌ هه‌موو عێراق پێویسته‌ قوربانی بده‌ن و ئه‌و وه‌ك خۆشی ئاماده‌یه‌‌ له‌پێناو ئه‌و چاكسازییه‌دا شه‌هید ببێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.