Erbil 27°C شەممە 13 ئاب 06:40

نرخی خزمه‌تگوزاری یه‌كه‌ی نیشته‌جێیه‌كانی هه‌ولێر ده‌ستكاری ناكرێن

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر نرخى یەکەى نیشتەجێبوون بەڕێوەچوو و تێیدا جه‌ختكرایه‌وه‌ كه‌ نرخی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌ستكاری ناكرێن و وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌.

ئەمڕۆ سیشم بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر کۆبوونەوەیەکى تایبەت لەسەر نرخى یەکەى نیشتەجێبوون بەڕێوە چوو.

لە سەرەتاى کۆبوونەوەکە، پارێزگارى هەولێر جەختى لەسەر بەرژەوەندى گشتیى هاووڵاتییان کردەوە و ئەوەشى دووپات کردەوە کە پێویستە چاودێرییەکان چڕتر بکرێتەوە و لە پرسى خزمەتگوزارەییەکان ڕێگە نەدرێت بەهیچ شێوەیەک دەستکارى لە نرخى خزمەتگوزارییەکان بکرێت و نرخى خزمەتگوزارییەکان بە نەگۆڕى بمێنێتەوە

سەبارەت بە کارەباش، لیژەکان پێویستە دۆخى ئەمڕۆى بەرزبوونەوەى نرخ لەبەرچاو بگرن.

پارێزگارى هەولێر ئەوەشى ڕاگەیاند کە ئەوەى تایبەتە بە ویستى تەندەرەکان لە بەرزکردنەوەى نرخى خزمەتگوزارییە گشتییەکان، ئەوە ڕێگە پێنەدراوە و هەر کەسێکیش ناڕازییە، لەلایەن لیژنەى تایبەتى پارێزگاوە تەندەرینەکەی ڕادەستی کۆمپانیایەکی دیکە دەکرێت.

کۆبوونەوه‌كه‌ گەیشتنە ئەو دەرەنجامەى کە پێویستە نرخى خزمەتگوزارییەکان بە نەگۆڕى وەك خۆی بمێنێتەوە و نرخى کارەباش بۆ دوو مانگى داهاتوو ببێتە (30) سەنت کیلۆ وات- کاتژمێر، دوای ئەم ماوەیەش سەرلەنوێ بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی (بەرز و نزمی) نرخ لەلایەن لێژنەی تایبەتمەندەوە دیراسەت دەکرێتەوە و نرخی دیکە رادەگەیه‌نرێ.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.