Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 21:05

چۆن خۆت لە تیشكی خۆر ده‌پارێزیت

کوردستان TV
100%


تیشكی خۆر (هەتاو) سوودی هەیە بۆ مرۆڤ بۆ پتەوبوونی لاشە، لەوانەیە بۆ بەرگری جەستەش دژی مشەخۆر، بەڵام گرنگترین سوودی ئەوەیە بۆ نەخۆشی كەمی ڤیتامینە.

بەڵام "د. زانیار ئاغال – پزیشكی پسپۆڕی هەناوی" ده‌ڵێت" هەتاوە دایم هەڵگری تیشكی سەروو وەنەوشەییە (یو ڤی) بە تایبەت لە هەندێك كاتژمێردا، تیشكی سەروو وەنەوشەیی زیانێكی یەكجار زۆری هەیە بۆ پێستی مرۆڤ، لەوانە:

1. سووتان بە خۆر.

2. دروست بوونی چرچی دەم و چاو (فۆتۆ ئەیجینگ)، پیربوون بە هەتاو.

3. ڕەنگ بوونی پێست بە پەڵەی ناشرین.

4. شێرپەنجەكانی پێست.

له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خۆ پاراستن د. زانیار ئاغال  ده‌ڵێت"دوو جۆر خۆ پاراستن هەیە، كه‌ بریتین له‌:

1. خۆ پاراستنێكی سرووشتی: پێستی مرۆڤ وا دروست كراوە كە تا ڕادەیەكی كەم دەتوانێت بەرگری بگرێت دژی تیشكی خۆر، ئەویش بە خۆ تاریك كردنی كە ووردە ووردە پێستەكە لە سپییەوە دەگۆرێت بۆ ئەسمەر، هەتا پێست بۆرو ئەسمەر بێت بەرگری باشترە لە بەرامبەر خۆر، بەڵام زانست سەلـماندوویەتی ئەم بەرگرییە كاتییە، گەر ئەو مرۆڤێكی ئەسمەر ماوەیەكی زۆر لەبەردەم هەتاو بێت، ئەویش هەمان شێوە مەترسی نەخۆشیەكانی لەسەرە كە باسم كردن".

 رێژەی ئەسمەریش بەم شێوەیەیە لە مرۆڤ، لە خراپەوە بۆ باشتر:

1. ئەلبینۆكان: ئەوانەی پێستیان و قژیان بەهۆی نەخۆشییەكی بۆماوەوە تەواو سپی و بێ ڕەنگە، لە هەمووان زیاتر مەترسییان لەسەرە.

2. سپی پێستەكان و پێست كاڵەكان.

3. قژ زەردو قژ سوورەكان.

4. پێست ئەسمەرەكان.

5. ڕەش پێستەكان وەكو ئەفریقی.

(میلەتی خۆمان ڕەش پێستی تیا نییە، بۆیە زۆبەی هەرە زۆرمان لە جێی مەترسیین).

2. خۆ پاراستنی دەستكرد:

بە بەكارهێنانی دژە خۆر، لای خۆمان زۆر گرنگە هەر كەس چووە دەرەوە كرێمی دژە خۆخۆر بەكار بهێنێت لە نێوان كاتژمێرەكانی (7:30) ی بەیانی بۆ (5:30) ی پاش نیوەڕۆ.

گەر دژە خۆرت دەست نەكەوت یان توانای كڕینت نەبوو، هەوڵ بدە جلەكانت قۆڵی داپۆشراو بێت، بۆ دەم و چاویشت یان چەتر بەكار بهێنە، یان كڵاوی كاسكەیت یان كڵاوی جووتیارەكان كە بە چوار دەوری سەری مرۆڤەكەوەیەو لە هەموو جلەكان باشترە.

له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چارەسەركردن د. زانیار ئاغال ده‌ڵێت"

كە پێستت هەتاو نەخۆشی خست و پیری كرد، هەرگیز چاك نابێتەوە، بەڵام دەكرێت پزیشكانی پێست بۆ ڕاگرن یان جوانی بكەنەوەو پەڵەكانت بۆ لابەرن، بەڵام مەترسی نەخۆشییە خراپەكان وەكو خۆی دەمێنێت!".

ئا- كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.