Erbil 39°C ھەینی 12 ئاب 11:48

ڤیدیۆ.. مووشه‌كه‌ چینییه‌كه‌ به‌بێ هیچ زیانێك كه‌وته‌ ناو ئاو

کوردستان TV
100%

ئه‌و مووشه‌كه‌ چینییه‌ی كه‌ له‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ كۆنترۆڵ ده‌رچووبوو، دوێنێ یه‌كه‌شه‌ممه‌ به‌بێ هیچ زیانێك له‌ زه‌ریای هیندی كه‌وته‌ ناو ئاو.
دوای ئه‌وه‌ی مووشه‌كه‌ چینییه‌كه‌ له‌ یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردوو ،هه‌ڵدرا پاشان له‌ كۆنتڕۆڵ ده‌رچوو ،ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاو بوویه‌وه‌، كه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ بكه‌وێته‌ سه‌رشوێنی نێشته‌جێبوون ، فه‌رمانده‌ی بۆشایی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ مووشه‌كه‌كه‌ له‌ ناو زه‌ریای هیندی كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌. 
ئه‌و مووشه‌كه‌ چینییه‌ ناوی "لۆنگ مارش 5بی"-ه‌ كێشه‌كه‌ی 21 تۆنه‌ ، درێژییه‌كه‌شی 30 مه‌تره‌  ئه‌وه‌ سێیه‌م مووشه‌كی  وڵاتی چینه‌ له‌ كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت. 
ئا- كامران
ژێده‌ر-ئه‌لعربیه‌

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.