Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 03:30

لە كاتی كەرەنتینەدا درووستی كردووە .. هیندییەك بە فڕۆكە تایبەتەكەی گەشتی ئەورووپا دەكات

کوردستان TV
100%

سەرەڕای ئەو گرفتە دەروونیانەی كە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە دروست بوون، بەڵام كەسانێك هەبوون كە سوودیان لەو ماوەیە وەرگرتووە .
لەنێو ئەو كەسانەی كە سوودیان لە ماوەی كەرەنتینە كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی Covid-19 لە سەرانسەری جیهان وەرگرتووە، پیاوێكی خەڵكی ویلایەتی كیرالای هیندستانە بە ناوی ئاشۆك ئێلیچیریل تاماراكچان ، كە توانی فڕۆكەیەك دروست بكات بۆ ئەوەی گەشتی پێ بكات لە سەرتاسەری ئەوروپادا.
رۆژنامەی ئیندیەن ئێكسپرێس بڵاویكردووەتەوە، كاركردن لەسەر ئەو فڕۆكەیەی كە ئاشۆك دروستی كردووە 1500 كاتژمێری خایاندووە، هەروەها نزیكەی 140 هەزار یۆرۆی بۆ خەرجكردووە.
ئاشۆك و هاوسەرەكەی بە ناوی ئەبیلاشا دوبێ لە یەكەم كەرەنتینەی كۆرۆنادا دەستیان كرد بە پاشەكەوتكردنی پارە، بە مەبەستی دروستكردنی ئەو فڕۆكەیەی كە مێردەكە لە كوخێكی بچووك لە باخەكەیدا دروستی كرد.
ئاشۆك كە خاوەنی مۆڵەتی فڕۆكەوانییە، لە زاری ڕۆژنامەی ئیندیەن ئێكسپرێسەوە بڵاویكردەوە، "ئەوە وەك خاوەنی یارییەكی نوێ وایە، بەڵام ورووژێنەرترە.

شایانی باسە بنەماڵەی ئاشۆك لە مانگی یەكی ئەمساڵدا توانیان یەكەم گەشت بە فڕۆكە تایبەتەكەیان بۆ شاری نیوكوای ئینگلتەرا ئەنجام بدەن و دواتر سەردانی ژمارەیەك شوێنی دیكەیان كرد.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.