ئەمڕۆ 41ساڵ بەسەر كۆچی دوایی هونەرمەند قادر زیرەك تێپەڕدەبێت ، هونەرمەند قادر زیرەك ـ نازناوی زیرەكی بۆ خۆی هەڵبژاردبوو بۆ ئەوەی &..." />
Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 12:31

ئەمڕۆ41 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی هونەرمەند قادر زیرەك تێپەڕدەبێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ 41ساڵ بەسەر كۆچی دوایی هونەرمەند قادر زیرەك تێپەڕدەبێت ، هونەرمەند قادر زیرەك ـ نازناوی زیرەكی بۆ خۆی هەڵبژاردبوو بۆ ئەوەی  بتوانێ لە داهێنانەكانی بگاتە ئاستی هونەرمەند حەسن زیرەك.
قادر زیرەك ، ناوی تەواوی (قادر ئەحمەد مستەفا) یە و لە ساڵی 1954 لە گوندی بیركۆتی شاری هەولێر لە دایك بووە و هەر لە تەمەنی منداڵییەوە بەهرەی دەنگخۆشی تێدا دەركەوتووە تا  ساڵی 1977 یەكەم گۆرانیی خۆی بەناوی (دوورم لەیاران) لە ئێزگەی كوردی بەغدا تۆمار كرد كە ئەو گۆرانییە لەو ئان و ساتەدا دەنگ و سەدایەكی زۆر باشی لە نێو خەڵكیدایە و تا ئێستاش لە بیر و هزری هەمووماندا ماوەتەوە و خەڵكان بەوپەڕی كاریگەرییەوە دەیڵێنەوە، دەبێ دان بەو ڕاستیەدا بنێین كە (قادر زیرەك) ی هونەرمەند بەهۆی دەنگە خۆشەكەیەوە خەڵكی ئومێدێكی زۆریان پێی هەبوو كە داهێنانی دیكە لە هونەری گۆرانی و ئاوازی ڕەسەنی كوردیدا بكات، بەڵام بە داخێكی زۆرەوە لە 17 ی مانگی تەمووزی ساڵی 1981 دا، بە ڕووداوی ئۆتۆمبیل و لە تەمەنی 27 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و كۆمەڵێك پڕۆژەی هونەری و حەز و خولیای لەگەڵ خۆیدا بردە ژێر گڵ و لە دوای خۆی كۆمەڵێك یادگاری بەجێهێشت كە هەرگیزا و هەرگیز لەبیر ناچنەوە، هەروەها جێگای ئەو هونەرمەندە خۆشەویستەش بە هیچ كەسێك پڕ نابێتەوە.

دوگمەی سینە(ئاوازی:وریا ئەحمەد)
ئەمان سادقی دلی شەیدا
شیعری :ئەختەر
ئامادەكردن و ئاوازی(مامۆستا ڕزگار خۆشناو)
دوورم لە یاران (ئاواز و تێكستی رزگار خۆشناو)
لەبنەوار: فۆلكلۆر: ئامادەكردن( وریا ئەحمەد)
(بازی كوێستانان)
وەرە قوربان(گۆرانیی نەمر حەسەن زیرەك)
قادر زیرەك-ی هونەرمەند،چەپكە گۆرانیەكی ناوازە لەگەڵ تیپی هەڵپەڕكێی هونەرە میللییەكانی هەولێر كە لەگەڵ (جەلال سەعید) بە دووقۆڵی دەیانچڕی، رەونەقەكی دیكەی دابووە شاییەكە(سەبری بەچاوی مەستەوە، هەدروونە.... هتد)
بەحوكمی ئەو دەنگە ناوازەی كە هەیبوو، زۆر لێزان بوو لە چڕینی مەقامەكانی، باشی دەگوتن، مەقامناس و مەقامزانێكی باش بوو، كە هەموو هەوڵی خۆی دەخستە گەڕ كە بچێتە ناواخن و بنج و بناوانی شیعرەكەی بە مەقام دەیچڕێ. بە ئاواز گوزارشت لە تێكستەكە بكات و بە باشترین و چێژبەخشترین شێوە بیگەیەنێتە گوێگر، نموونە(دوگمەی سینە).
ئا- كامران
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.