Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 20:52

ئه‌مڕۆ به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش دێت

مووچه‌
کوردستان TV
100%


بەگوێرەی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ  پێنجشه‌ممه‌ 7-7-2022 مووچەی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دابەش دەكرێت.
رۆژی چوارشەممە 28-6-2022وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی شەشی سەرجەم وەزارەت و شوێنەكانی راگەیاند كە لە 30-6-2022 ده‌ستپێده‌كرێت و ئه‌مڕۆش 7-7-2022 به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی  به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش دێت، كه‌ له‌ ماوەی هەشت رۆژدا ته‌واوی شوێنه‌كان مووچه‌یان وه‌رگرت.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.