Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 00:20

بزانه‌ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا له‌ ڕۆژانی جه‌ژن چۆن ده‌بێت

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی كه‌شوهه‌وا و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای له‌ ڕۆژانی جه‌ژن و پشووه‌كانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتووی ئاشكرا كرد كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌ی گه‌رمیش مامناوه‌ند ده‌بێت.

ده‌سته‌كه‌ ڕایگه‌یاند: پله‌ی گه‌رمی ڕۆژانی جه‌ژن و پشووه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق مامناوه‌ند ده‌بێت و له‌ هیچ پارێزگایه‌ك ناگاته‌ 50 پله‌ وه‌ك ساڵانی ڕابردوو.

ڕاشیگه‌یاند: ڕه‌نگه‌ به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی له‌ ڕۆژانی جه‌ژندا له‌ پارێزگاكانی زیقاڕ و میسان تۆمار بكرێت كه‌ ده‌گاته‌ 47 پله‌ی سیلیزی.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌ ڕۆژانی جه‌ژن و پشووه‌كاندا ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، ڕه‌نگه‌ له‌ هه‌ندێ شوێن و ناوچه‌ كه‌مێك تۆز و خۆڵ هه‌بێت، به‌ڵام شه‌پۆڵی خۆڵبارین دروست نابێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر مه‌ودای بینین نابێت.  

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ڕۆژانی جه‌ژن له‌ هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاسایی و سه‌قامگیر ده‌بێت و له‌ نه‌خشه‌كانی كه‌شوهه‌واشدا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ بوونی شه‌پۆڵی خۆڵبارین یان به‌رزبوونی پله‌ی گه‌رمی له‌ناكاو نییه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.