Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 20:21

ئەلینا ڕۆمەناوسکی: ئەمریکا پابەندە بە پێشخستنی ئاسایش و دیموکراسی هەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە سەردانەکەی بۆ جەختکردنەوە بووە لەسەر پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە پێشخستنی ئاسایش و سەروەری و دیموکراسیی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

ئەلینا ڕۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دوێنێ سێشەممە 05ـی 07ـی 2022 سەردانی هەرێمی کوردسیانی کرد و لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی هەرێم کۆبووەوە، لەمبارەیەوە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکە هاتووە کە باڵیۆز ڕۆمەناوسکی و سیناتۆر لینزی گراهام لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقدا کۆبووەوە، هەروەها باڵیۆز بە هاوڕێیەتی ڕۆبێرت پاڵەدینۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەش داوە کە سەردانەکەی بۆ جەخت کردنەوە بووە لە پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە پێشخستنی ئاسایش و سەروەری و دیموکراسیی عێراق و هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو کە هەر لە میانی سەردانی زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر کرد کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتیی دارایی کراوە و لەگەڵ ژنانی دەرچووی پڕۆگرامە ئاڵوگۆڕەکانی ئەمریکا کۆبوەوە بۆ دەربڕینی پشتیوانی بۆ کۆمەڵگەکەیان و دەستپێشخەریەکانیان لە بواری کار و بزنسدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.